پەیامێک بۆ قۆتابیانی خۆشەویستی زانکۆی نۆلج

Submitted by siteadmin on چش, 03/06/2020 - 14:12

لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەمە ٢٨/٥/٢٠٢٠ی ئەنجۆمەنی زانکۆی نۆلج دوایین بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە سەر کوتایی هێنان بە ساڵی ئەکادیمی  ٢٠١٩/٢٠٢٠ لە ڕێگای هەڵسەنگاندی قۆتابیان تاوتوو کرا. زانکۆ بڕیاریدا تا بڵاو کردنەوەی فەرمی ووردەکاری و مکانیزمی جێبەجی کردنی ئەم بڕیارە لە ڕۆژی سێشەمە ٢/٠٦/٢٠٢٠ (https://mhe-krg.org/ku/node/3379) دەست ڕادەگرێت و لە کۆبوونەوەداهاتوویی ڕۆژی پێنجشەمە ٤/٦/٢٠٢٠ی ئەنجۆمەنی زانکۆ و لەسەر پڵانی  جێبەچی کردنی چۆنیەتی پرۆسەی کارگێری ئەم ئەرکە بڕیاردەدات. ئەوەی لەم هەنگاوە دیارە پرۆسەی هەڵسەنگاندی کۆتایی قۆتابیان بە هۆی نالەباری کۆرۆنا لە کەمپووسی زانکۆ نابێت و بە شیوەی ئۆنلاین دەبێت.

بۆیە هەموو قۆتابیانی ئێمە دەبێت لە کلاسروومەکانیان بەشدار بن و بەشێوەی کارا لە پرۆسەی هەڵسەنگاندن (Assessments) بە پێ پێویست بەشداری بکەن. پرۆسەی هەڵسەنگاندنەکان لە ڕێگای مامۆستای بەرپرس و لە چووارچێوەی کلاسروومەکان بە ڕێوە دەچێت. بۆیە قۆتابیانی زانکۆی نۆلج دەبێت دڵنیا بن پێناسەیان بۆ زانکۆ و بۆ شایستەیی پەیوەندی ئەلکترۆنی بە گشتی لە ڕێگای جیمەیلی زانکۆ (http://dsta.knu.edu.iq/gmail) و پڕکردنەوەی فۆرمی قۆتابیان (http://dsta.knu.edu.iq/formi_xo_tomarkirdin) سڵمیندراوە و بۆ کۆتایی هێنان بە ئەم ساڵی ئەکادیمییە کاری پێدەکرێت. ئەمە تەنیا بۆ دڵنیایی جۆری جێبەجێ کردنی پرۆسەی هەڵسەنگاندن و گەیاندنی ئەنجامەکان بۆ قۆتابیانی خۆشەویستمان بە پێ پێناسەی فەرمییان دەبێت. 

تکایە دەقی رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە لینکی خوارەوە ببینن.

https://mhe-krg.org/ku/node/3379

دەربارەی زانکۆی نۆلچ

زانکۆی نۆلج (KNU) زانکۆیەکی تایبەتە (ئەهلییە)، کە لە پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستان-عیراق هەڵکەوتووە. زانکۆی نۆلج  بە هەبوونی چەندین  بەرنامەی پێشکەوتوو و بەشی ئەکادیمی جیاواز وەک: بەشی ئەندازیاری، زانست، یاسا، بازرگانی، ئابووری و  بەشی پێگەیاندنی مامۆستا، دەرفەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە و ڕاوێژکاری هەمەجۆر بۆ هەموو قوتابیەکانی دابیندەکات. هەروەها زانکۆکەمان خاوەنی باشترین و بەناوبانگترین کەمپووسی زانکۆیی بە باشترین کواڵیتی و ئامانجی پرۆگرامەکانی هاوچەرخ و ژینگە پارێز لە عیراق دا هەیە. زانکۆی نۆلێج هانی کۆمەڵگە ئەکادیمییەکەی بۆ زانستخوازی، کارامەیی و پێشەنگی لە دەستکەوتە ئەکادیمی و پیشەییەکانی دەدات. زانکۆکەمان بەنیازە پرۆگرامەکانی خوێندنی فراوان بکات و ببێتە بنکەیەکی ئەکادمیی پێشەنگ لە بوارەکانی زانستی و زانستە مرۆڤایەتییەکان لە کۆمەڵگەی ئەکادیمی ئەلەکترۆنی زیرەک (ئی- سمارت) دا.

تکایە، لە گەشتی داهاتووتان بۆ هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان-عیراق سەردانی زانکۆکەمان بکەن. بە بینینتان خۆشحاڵ دەبین.

A message to Students at KNU