خولێکی ڕاھێنان بۆ ستافی ئەکادیمی زانکۆی نۆلج
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 2021/5/4، بە سەرپرشتی بەڕێز پ.ی.د. کیھان زرار غفور سەرۆکی زانکۆی نۆلج، خولی ڕاھێنانی پڕۆفایلی(TAB-PT-CAT) بەرێوەچوو، بە بەشداریکردنی گشت مامۆستا و ستافی ئەکادیمی کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی نۆلج. خولەکە بۆماوە (2) ڕۆژە و لە یەکێ لە تاقیگەکانی کۆمپیوتەر لە کەمپەسی زانکۆ ئەنجامدەدرێت.