یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی زانكۆی نۆلج
  • 13-04-2021

یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی زانكۆی نۆلج

ڕۆژی دوو شەممە ڕێكەوتی 12/4/2021 بە ئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆی نۆلج بەڕێز "پ.ی.د. كیهان زرار غفور" و بە یاوەری بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژەكانی زانكۆی نۆلج و مامۆستا و قوتابیان و ئامادەبووان، یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی زانكۆی نۆلج ئەنجامدرا.
ئەم خولە بە بەشداری (30) كلاس لە كۆلێژ و بەشەكانی زانكۆ و پاش كێبڕكێ و ئەنجامدانی یارییەكان هەردوو تیپی تۆپی پێی بەشی (ژمێریاری) قۆناغی یەكەم و بەشی (كارگێڕی كار) قۆناغی دووەم، گەیشتنە یاری كۆتایی.
یاری كۆتایی پاش ئەوەی هەردوو تیپ بە (4) گۆڵ یەكسان بوون بە لێدانی یەكلاكەرەوە بەشی (ژمێریاری) یارییەكەی بردەوە و بۆنە پاڵەوانی خولی تۆپی پێی زانكۆی نۆلج بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021)

Call Us

Registry: +9647503000600
Registry: +9647503000700
Presidency: +9647503000800