چۆن سوود لە خواردنی دەرمان وەربگرین؟
  • 01-01-2023

چۆن سوود لە خواردنی دەرمان وەربگرین؟

چۆن سوود لە خواردنی دەرمان وەربگرین؟

زۆر جار نەخۆش دەرمان دەخوات بەڵام ناتوانێت سوودی لێ وەربگرێت یاخود نیشانەی نەخۆشییەکەی کەم ناکاتەوە، بەهۆی ئەوەی بە شێوەیەکی دروست دەرمانەکانی بەکار ناهێنێت.
ڕێگە دروستەکانی بەکارهێنانی دەرمان بریتین لە:

١.پابەندبوون بە ڕێنوێنی پزیشک: ئامۆژگاریی پزیشکی یاخود پزیشکی دەرمانساز لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی دەرمانەکە
٢. دەرمان خواردن بەپێی ژەمەکان: لانی کەم دەبێت دەرمان 30 خولەک پێش نانخواردن یاخود 30 خولەک دوای نانخواردن بخورێت، چونکە کرداری هەرس دوای 30 خولەک دەست پێ دەکات، بەڵام دوای تەواوبوونی نان خواردن ڕاستەوخۆ نابێت دەرمان بخورێت

٣. خواردنی دەرمان لە کاتی گونجاو: ئەگەر دەرمانەکەت سێ ژەمە بوو وا باشە هەشت کاتژمێر جارێک بیخۆیت، ئەگەر دوو ژەمە بوو ئەوا دەبێت 12 کاتژمێر جارێک بیخۆیت

٤. خواردنی دەرمان بەبێ ئاو زیانی هەیە: دەرمان بەبێ ئاو دەبێتە هۆی مانەوەی لە 'سورێنچک و گەدە' بەمەش ئازار دروست دەکات

٥. لەت نەکردنی دەرمان: دەنکۆڵەی دەرمان نابێت لەت بکرێت، چونکە سوودی نامێنێت، تەنیا ئەو جۆرە دەنکۆڵانە نەبێت کە هڵی لەت کردنیان هەیە

٦. بەردەوام بوونت لەسەر خواردنی دەرمان: پێویستە تاوەکو کاتی تەواوبوونی دەرمانەکە بەپێی ڕێنوێنییە پزیشکییەکان واز لە دەرمانەکە نەهێنرێت

 

ئامادەکردنی: فواد فەرهاد سدیق
خوێندکاری کۆلێژی دەرمانسازیی زانکۆی نۆڵج

Call Us

Registry: +9647503000600
Registry: +9647503000700
Presidency: +9647503000800