Overview of Leukemia: Types, Symptoms, Risk Factors, and Diagnosis
  • 31-01-2023

Overview of Leukemia: Types, Symptoms, Risk Factors, and Diagnosis

شێرپەنجەی خوێن leukemia

شێرپەنجەی خوێن یان لیوکیمیا کە نەخۆشییەکی شێرپەنجەیی واتە (malignant disorder ) ە کە تووشی مۆخی ئێسک دەبێت لە جەستەدا واتە ئەو شوێنەی کە خانەکانی خوێنی لێ دروست دەبێت ڕوو دەدات بەهۆی زۆربوونی خڕۆکە سپییەکانی خوێن (leukocytosis ) بە شێوەیەکی ناتەواو (immature)

ئەم خڕۆکە سپییانە ناتوانن ڕووبەڕووی ڤایرۆس و بەکتریا ببنەوە چونکە ناتەواو دروست بوون و کاریگەری دەکەنە سەر خڕۆکە سپییە تەواوەکانیش ،لەگەڵ ئەوەشدا کار دەکاتە سەر دروستبوونی خڕۆکە سوورەکان RBCs و پەڕەکانی خوێن ( Platelet ) و ژمارەیان کەم دەکەن لەناو مۆخی سووری ئێسک ،هەروەها لیوکیمیا کاریگەری هەیە لەسەر خوێن و ئەو شانە و ئەندامانەی کە خوێن دروست دەکەن وەک ( مۆخی ئێسک Bone marrow , سیستەمی لیمف Lymphotic system , سپڵ Spleen ) . لیوکیمیا و لیمفۆما هەردووکیان دەچنە ژێر گرووپی( Tumor ) واتە بوونی وەرەم لەناو bone marrow , lymphoid کە کاریگەری دەکاتە سەر دروستبوونی خوێن، بە گشتی و بەتایبەتی خڕۆکەی سپی چونکە خڕۆکە سپییەکان یەکێکن لە خانە گرنگەکانی خوێن کە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە هێرشکردنە سەر هەموو جۆرە تەنێکی نامۆ کە دێتە ناو لەش بەپێی میکانیزمی تایبەت، هەروەها WBCs بە شێوەیەکی ئاسایی دروست دەبن لەناو لەشدا لە ڕێگەی دایکە خانە ( Stem cell ) ئەم جۆرە خانەیە لەناو مۆخی ئێسکدا هەیە. پاشان بەپێی جۆری (WBCs) کە جۆری دروستبوونەکە و ئەو خانەیەی کە لێوەی دروست دەبێت جیاوازە،وە leukemia دەکرێت Acute یاخود Chronic بێت

جۆرەکانی Leukemia کامانەن

✫لیوکیمیا دابەش دەکرێت بۆ دوو جۆری سەرەکی ئەوانیش

( Lymphocytic leukemia , Myelogenous leukemia ).

١-Lymphocytic leukemia

ئەم جۆرەیان کاریگەری دەبێت لەسەر خانەی لیمفۆید کە جۆرێکی خڕۆکە سپییەکانی خوێنن ڕۆڵیان هەیە لە پاراستنی بەرگری لەش

٢-myelogenous leukemia

ئەم جۆرەیان کاریگەری دەبێت لەسەر خانەی مایلۆید کە جۆرێکی خڕۆکە سپییەکانی خوێنە (myeloid cell )

بەپشت بەستن بەم دوو جۆرە ( Lymphocytic , myelogenous ) دەتوانرێت leukemia پۆلێن بکرێت بۆ چوار جۆری سەرەکی :

١-(AML) - (acute myelogenous leukemia)

ئەم جۆرەیان زۆر باوە و لە نێوان تووشبوواندا زیاتر کەسی بە تەمەن تووش دەبێت

٢-(ALL) acute lympohotic leukemia

ئەم جۆرەیان منداڵ زیاتر تووش دەبێت

٣_(CML) chronic myelogenous leukemia

ئەم جۆرەیان هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بۆماوەیی ،وە کێشە لە کرۆمۆسۆمی فیلادلیفیا ، ئەم جۆرە بە بێدەنگی گەشە دەکات و لەناکاو بڵاو دەبێتەوە بە جەستەدا

(CLL) chronic lymphotic leukemia

ئەم جۆرەیان زیاتر تووشی کەسانی پێگەیشتوو یان بالغ دەبێت و کەسی تووش بوو دەتوانێت بەبێ دەرمان ژیانی بەڕێ بکات

نیشانەکانی دەگۆڕێن بە پشتبەستن بە جۆرەکانی leukemia بەڵام باوترین نیشانەکانی ئەمانەن :-

١٭ بوونی لەرز و تا.

٢٭بە بەردەوامی کەسەکە هەست بە ماندوویەتی دەکات , هەروەها لاوازبوون.

٣٭ بوونی ئلتیهاباتی توند .

٤٭ لەدەستدانی کێشێکی زۆری لەش.

٥٭ هەڵئاوسانیLymphnodes , هەروەها ئاوسانی Tonsil .

٦٭گەورەبوونی سپڵ و جگەر .

٧٭ خوێنبەربوون و شین بوونەوەی پێست.

٨٭ ئازاری ئێسک .

٩٭ ئارەقکردنەوەی زۆر بەتایبەتی لە شەواندا.

١٠٭دروستبوونی پەڵەی سوور لەسەر پێست.

کێن ئەو کەسانەی مەترسی تووشبوونیان بە Leukemia زیاترە ⁉

★ کەسانی جگەرەکێش.

★ئەو کەسانەی پێشتر لە خێزانەکەیاندا کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی leukemia هەبووە .

★ ئەوانەی کێشەی genetic هەیە وەک نەخۆشی Down Syndrome .

★ئەو کەسانەی دەرمانی کیمیایی وەردەگرن وەک چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە بۆ چارەسەری شێرپەنجەکەیان.

چۆنیەتی دەستنیشان کردنی نەخۆشییەکە لە تاقیگەدا؟

لە کاتی سەردانی کردنی نەخۆش پزیشک لەڕێگەی (Physical exam ) واتە لە ڕێگەی هەندێک نیشانەوە گومانی تووشبوون بە leukemia دەکات بەڵام بۆ دڵنیا بوونەوە پێویستە نەخۆش چەند پشکنینێک ئەنجام بدات لە تاقیگەدا ئەو پشکنینانەش بریتین لەمانەی خوارەوە :-

١*blood test (CBC)

٢* bone maarow biopsy

٣*spinal tap

٤*imagine test

ئامادەکردنی: گلێنە تارق عەزیز

قوتابی بەشی شیکردنەوەی نەخۆشییەکان - زانکۆی نۆلج.

 

 

 

Leukemia is a type of cancer that affects the bone marrow, the place where blood cells are produced. It occurs due to the overproduction of immature white blood cells (leukocytes), which are not capable of fighting infections as they are incompletely formed. This overproduction also interferes with the formation of red blood cells and platelets, reducing their numbers in the bone marrow and other blood-forming tissues such as the lymphatic system and spleen. Leukemia and lymphoma are both categorized as blood cell tumors in the bone marrow and lymphoid tissues.

Leukemia can be classified into two main types: lymphocytic leukemia, which affects lymphoid cells, and myelogenous leukemia, which affects myeloid cells. Further classification of these two types results in four main types of leukemia: acute myelogenous leukemia (AML), acute lymphocytic leukemia (ALL), chronic myelogenous leukemia (CML), and chronic lymphocytic leukemia (CLL).

The symptoms of leukemia can vary, but some of the most common ones include chills, fever, fatigue, weakness, inflammation, weight loss, swelling of the lymph nodes and tonsils, enlarged spleen and liver, bleeding, bone pain, excessive sweating, and red spots on the skin.

Individuals who smoke, have a family history of leukemia, have genetic problems like Down syndrome, or have received chemotherapy for cancer treatment are at increased risk of developing leukemia.

Diagnosis of leukemia involves a physical examination by a physician, followed by laboratory tests such as a complete blood count (CBC), bone marrow biopsy, spinal tap, and imaging tests.

This information was prepared by Glena Tarq Aziz, a student in the Department of Medical Laboratory Science at Knowledge University.

 

Call Us

Registry: +9647503000600
Registry: +9647503000700
Presidency: +9647503000800