Overview of Stomach Bacterial Infection: Symptoms, Causes, Risks, Diagnosis, and Treatment
  • 06-02-2023

Overview of Stomach Bacterial Infection: Symptoms, Causes, Risks, Diagnosis, and Treatment

نیشانە و هۆکارەکانی تووش بوو بوون بە بەکتریای گەدە و چارەسەرەکەی.

بەکتریای گەدە بەکتریایەکە تووشی هەوکردنی گەدە دەبێت ناوی زانستییەکەی: Helicobacter pylori (H.pylori) , یەکێک لە هۆکارە باوەکانی تووشبوون بە هەوکردنی گەدە و برینی گەدە (قرحة المعدة) لە هەموو جیهان. وە لەوانەیە زۆربەی دانیشتوانی جیهان تووشی ئەم بەکتریایە بووبن بەڵام لەبەر ئەوەی هیچ نیشانەیەکی لێ بەدیار ناکەوێت پێ نازانن تاوەکو تووشی حاڵەتێکی ناجێگیر دەبن بۆ نموونە ئازاری سک و هەڵئاوسانی.

*نیشانەکانی تووشبوون بە بەکتریای گەدە:

•ئارەزووی نەمانی خواردن

•ئازاری سک

•ئازارێکی زۆری گەدە کاتێک گەدە بەتاڵە

•دابەزینی کێش بێ مەبەست

•ڕشانەوە

•تووشبوون بە غازات

*هۆکارەکانی تووشبوون:

•یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بە بەکتریای گەدە گواستنەوەی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە.

•لەوانەیە ئەو بەکتریایە بگوازرێتەوە لە خواردنی پیس و ئاوی پیس.

*مەترسییەکانی تووشبوون:

•ژیان کردن لە شوێنی قەڵەباڵغ.

•نیشتەجێبوون لە شوێنێک کە دڵنیا نیت ئاوەکەی پاکە یاخود نا.

•بەسەر بردنی کات لەگەڵ کەسێکی تووشبوو.

*تووشبوون بە بەکتریای گەدە دەبێتە هۆی تووشبوون بەمانەی خوارەوە:

•زیاتر %10 تووشبووانی بەکتریایە تووشی برینی گەدە دەبن.

•هەوکردنی ناو پۆشی گەدە و هەڵئاوسان و سوتانەوە.

•بەکتریای گەدە یەکێکە لە هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە.

*ڕێگاکانی پشکنین:

 

‏• (H.pylori Antibody in blood) پشکنینێکە لە ڕێگای خوێنەوە ئەنجام دەدرێت بۆ دۆزینەوەی دژەتەنی بەکتریاکە.

 

‏• (H.pylori Antigen in stool) پشکنینێکە لە ڕێگای پیسایی) وە ئەنجام دەدرێت بۆ دۆزینەوە دژە پەیداکەری بەکتریاکە.

 

‏• (Urea Breath Test) لە ڕێگای هەناسەدانەوە ئەنجام دەدرێت.

*چارەسەرەکانی لە ڕێگای بەکارهێنانی دەرمانەوە:

 

* clarithromycin

* metronidazole

* amoxicillin

بەگوێرەی نەخۆشەکە و حاڵەتەکەی دەگۆڕێت کە چەند میلیگرامی پێویستە.

 

 

* ئامادەکردنی: سارا ولید محمد

 

* قوتابی بەشی مایکرۆبایلۆجی پزیشکی - زانکۆی نۆلج



Stomach bacterial infection, caused by Helicobacter pylori (H. pylori), is a common source of stomach infections and ulcers globally. Although many individuals may be infected, they may not experience symptoms until they develop abdominal pain, bloating, and other issues.

Symptoms of stomach bacterial infection include: • Loss of appetite • Abdominal pain • Intense stomach pain on an empty stomach • Unintentional weight loss • Vomiting • Excessive gas

The causes of this infection include person-to-person transmission and contaminated food or water. Living in crowded places, or places with unclean water, and spending time with an infected person can increase the risk of infection.

Infections can lead to stomach ulcers in more than 10% of cases and can cause inflammation, swelling, and burning in the stomach lining. H. pylori can also be a cause of stomach cancer.

Diagnostic tests include the H. pylori Antibody in blood test, the H. pylori Antigen in stool test, and the Urea Breath Test.

Medications such as clarithromycin, metronidazole, and amoxicillin can be used for treatment, with dosages varying depending on the patient's condition.

Prepared by: Sara Walid Mohammed, Medical Microbiology Student at Knowledge University.

 

Call Us

Registry: +9647503000600
Registry: +9647503000700
Presidency: +9647503000800