یادی ڕۆژی جیھانی  ئافرەتان لە زانکۆی نۆلج
  • 08-03-2021

یادی ڕۆژی جیھانی ئافرەتان لە زانکۆی نۆلج

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان (8 مارس) بە چاودێری دەستەی ئەمینداران و سەرۆکایەتی زانکۆی نۆلج، ڕاگرایەتی کۆلێژی یاسا هەڵستان بە ئەنجامدانی ڕێوڕەسمێک بۆ ئافرەتانی زانکۆ لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان، کە تێیدا بە پێشکەشکردنی گوڵ پیرۆزبایی لە ئافرەتان کراو هەروەها بە میوانداریکردنی بەڕێز "د. زەیتۆ سیانی" بەڕێوەبەری نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق و هەرێمی کوردستان بە یاوەری بەڕێز "د. هاوژین"، بەڕێزیان بە سیمینارێک زانیاری خستە ڕوو لە سەر ئەو یادە و بۆنەیە. پاشان بەڕێز "م/ دارا بلال حسێن" مامۆستا لە کۆلێژی یاسا و بەڕێوەبەر لە دەستەی سەربەخۆیی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بە ناوی دەستە بە سیمینارێک کۆمەڵێک زانیاری لە سەر یادەکە خستە ڕوو. دواتر بەڕێز "پ.ی.د. شاری خالد معروف" مامۆستا لە کۆلێژی یاسای زانکۆی نۆلج سیمینارێکی پێشکەش کرد لە سەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی خێزانی لە هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی مافەکانی ئافرەتان لە کۆمەڵگەی کوردستانی بە پێی ستانداردە نێودەڵەتیەکان. ئم ڕێوڕەسمە لەلایەن بەڕێز "م/ حمد کریم حمد"مامۆستا لەکۆلێژی یاسای زانکۆی نۆلج بەڕێوەبرا، کە بەڕێزیشیان بەشدار بوون بە پێشکەش کردنی کۆمەڵێک ووتەو زانیاری لە سەر ئەو ڕۆژەو ئەو یادە. لە کۆتاییدا لەلایەن بەڕێز "پ. د. رعد ادهم عبدالحمید" ڕاگری کۆلێژی یاسای زانکۆی نۆلج بە وتەیەک کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکە ھێنا و بڕوانامەی ڕێزلێنان و بەشداری بەخشیە میوانان و مامۆستایانی بەشداربوو بە وتە و سیمینارەکانیان لە یادەکە.

Call Us

Registry: +9647503000600
Registry: +9647503000700
Presidency: +9647503000800